News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران كۆبوویه‌وه‌

posted Feb 3, 2016, 12:19 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Feb 3, 2016, 12:20 PM ]

 

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (2016/2/2)  به‌ڕێز پ.ی.د. محمد ئه‌مین عبدالله‌ ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. حه‌سه‌ن فه‌خره‌دین یاریده‌ده‌یری ڕاگر له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران كۆبوویه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون و گوێگرتن بۆ راوبۆچوون و پێشنیاری فه‌رمانبه‌ران و ڕێكخستن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانی كۆلێژ ئه‌نجامدرا.

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕیز ڕاگری كۆلێژ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێز د.حه‌سه‌ن كرد وه‌ك یاریده‌ده‌ری كۆلێژ و هیوای خواست سه‌ركه‌وتوبێت له‌ كاره‌كه‌یدا.

پاشان به‌ڕیز یاریده‌ده‌ری ڕاگر زۆر سوپاسی متمانه‌پیدانی ڕاگری كرد و هیوای خواست پێكه‌وه‌ كاروباره‌كانی كۆلێژ به‌ باشترین شێوه‌ ڕاییبكه‌ن.

 

راگه‌یاندنی كۆلێژ

 










Comments