News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

گفتوگۆی نامەیەکی ماستەر لە کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی ئەنجامدرا

posted May 12, 2016, 5:09 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated May 12, 2016, 5:12 AM ]

پێشنیوەڕۆی پێنج شەممە (٢٠١٦/۵/۱۲) بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ ی.پ.د. محمد ئەمین عبداللە و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا بەڕێز ( ئارەزوو ئیسماعیل منصور) لە بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەناونیشانی (پڕۆگرامێکی پێشنیازکراو بۆ وانە پسپۆڕیە بڕیاردراوەکانی بەشی میوزیک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەرێمی کوردستان)  ئەنجامدرا..

ڕاگرایەتی کۆلێژ پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکات  و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەى بەشی پەروەردەی هونەرى کۆلێژ دەکات کە ئەمساڵ گفتوگۆی چوار نامەى ماستەر لە بەشی ناوبراو بەڕێوەچووە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆدەخوازێت.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان :

۱/ پ.د.جواد نعمت : سەرۆک

۲/ ی.پ.د. محمد عزیز شاکر : ئەندام

۳/ ی.پ.د. سعید صالح محمد : ئەندام

٤/ ی.پ.د. نظام عبدالحسين : سەرپەرشتیار

۵/ د. عبداللە جمال سەگرمە : سەرپەرشتیار

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 

 


Comments