News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

خولێکی تۆپی پێ لە کۆلێژ کۆتایهات

posted Jan 10, 2016, 1:00 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 11, 2016, 9:06 AM ]

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠١٦/١/١٠)  بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د.رەزا حەسەن حسێن  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ  پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە  کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی کۆلێژ هێنرا.

خولەکە بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ و نوێنەرایەتی خوێندکارانی کۆلێژ ڕێکخرابوو ، لە یاری کۆتایدا بە بردنەوەى تیپی وەرزشی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر تیپی وەرزشی بەشی زانستی كۆمپیوته‌ر خولەکە کۆتایهات.

خەڵاتی تیپی سەرکەوتو و یەکەم  و دووەم لەسەر ئاستی خولەکە و باشترین یاریزان و هاوکارانی بەڕێوەچونی خولەکە  لەگەڵ بەخشینی مەدالیای ڕێزلینان بەسەرجەم یاریزانان لە لایەن هەریەک لە لە بەڕێزان پ.ی.د.رەزا حەسەن حسێن  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ  پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە   و جوتیار محمد بەرپرسی گشتی خوێندکاران و  لێپرسراوى کارگێڕی و چەند مامۆستایەکی کۆلێژ بەسەر یاریزانانانی هەردوو تیپەکەدا  دابەشکرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 


Comments