News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

یه‌كه‌م رۆژی وۆركشۆپی (شێوازی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی سیسته‌می پرۆسه‌ی ئۆنلاین) له‌ كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ ڕێوه‌چوو،

posted Oct 14, 2018, 12:20 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Oct 14, 2018, 12:42 PM ]


ئه‌مرۆ به‌رواری (١٤-١٠-٢٠١٨)یه‌كه‌م رۆژی وۆركشۆپی  (شێوازی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی سیسته‌می پرۆسه‌ی ئۆنلاین) له‌ كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ ڕێوه‌چوو،ئه‌م وۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ری كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شادان ته‌ها به‌ڕێوه‌چوو. یه‌كه‌م رۆژی وۆركشۆپه‌كه‌  له‌ دوو به‌ش پێكهاتبوو، به‌شی یه‌كه‌م : چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی پرۆفایلی تایبه‌تی مامۆستا له‌ وێبسایتی زانكۆی سلێمانی به‌ شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی بوو. وه‌ هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می وۆركشۆپه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی  داتا و زانیاری تایبه‌ت به‌ پێشخستنی ڕانكینی زانكۆی سلێمانی.

‌ رۆژی دووه‌می وۆركشۆپه‌كه‌  به‌رواری (١٥-١٠-٢٠١٨ )ده‌بێت و دوو به‌شی سه‌ره‌كی له‌ خۆ ده‌گرێت: به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ google scholar, وه‌ به‌شی دووه‌م بریتیه‌ له‌ (گیروگرفته‌كانی به‌ ئه‌لیكترۆنكردنی سیسته‌می دڵنیای جۆری)







Comments