News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت کۆبوویەوە

posted Jan 30, 2017, 9:50 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

ئەنجومەنی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت پێشنیوەڕۆی دووشەممە (٣٠-١-٢٠١٧) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێج پ.ی.د. عەلی قادر عثمان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان  د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی کۆلێج کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە میانەى کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی زانستی و کارگێڕی تایبەت بە ڕایکردنی کاروبارە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی کۆلێج کرا. پاشان تاوتوێی دانانی کورسی بۆ خوێندنی باڵا ماستەر / دکتۆرا لە بەشەکانی کۆلێج و ڕێکخستنی دەوامکردن و ئامادەنەبوونی خوێندکاران و بەشداریکردن لە چەند کۆنفرانس و سێمینارێکی زانستی لە ناوخۆ و دەرەوەى کوردستان ئەنجامدرا.


ڕاگەیاندنی کۆلێج





 

Comments