News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ بۆتاوتوێکردنی چەند بابەتێکی زانستی و کارگێری کۆبوویەوە

posted Apr 11, 2016, 5:17 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢٠١٦/٤/١٠ بەسەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێزان د.محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژ و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ، ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوونەوەى شەشەمی ئاسایی خۆی  گرێدا.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەندین بابەتی زانستی وەک بەرزکردنەوەى پلەى زانستی و پێدانی بڕوانامەی ماستەر و کردنەوەى بەشی زانستی نوێ لە کۆلێژ ئەنجامدرا. هەر لەمیانەى کۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکی کارگێری هەر لە ئامادەسازی بۆ بەستنی کۆڕێک بۆ بەڕێز (میشێل ڤیڤیۆریکا ) بەناونیشانی چونەدەرەوە لە کۆمەڵگای زەبروزەنگ و ڕێکخستنی ئاهەنگی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندن ، پاشان چەند بابەتێکی تری زانستی و کارگێڕی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لەکۆتاییدا کۆبوونەوەکە بەچەند ڕاسپاردە و پێشنیارێک کۆتاییهات.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ






Comments