News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ هەشتەمین کۆبوونەوەى ئەنجامدا

posted May 29, 2016, 11:14 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated May 30, 2016, 12:30 PM ]

پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٩ ی ئایاری ٢٠١٦ بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر ئەنجومەنی کۆلێژ هەشتەمین کۆبوونەوەى خۆی ئەنجامدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەری تایبەت بە کاروباری زانستی و کارگێڕی کۆلێژ باسیان لێوەکرا ، لە چوارچێوەی تەوەرە زانستیەکەدا تیشکخرایە سەر ئامادەکردنی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی ئایندە و پلانی کردنەوەى خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە داهاتوودا. پاشان باس لە خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ کرا.

سەبارەت بە تەوەرە کارگێڕییەکان ، ئەنجومەن چەند پێشنیارێکی بەڕێز (مەزن سلێمان تۆفیق) ی سەبارەت بە باشتر ڕاییکردنی کاروبارەکانی کۆلێژ تاوتوێکرد.

لەکۆتاییدا کۆبوونەوەکە بە تیشکخستنەسەر چەند بابەت و بڕگەیەکی تری زانستی و کارگێڕی و کاروباری خوێندکاران کۆتاییهات.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 




Comments