News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا

posted Sep 3, 2016, 10:43 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

پێشنیوەڕۆی یەکشەممە (٢٠١٦/٨/٢٨) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی پ.ی.د.عەلی قادر عثمان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەرى راگر و سەرجەم سەرۆک بەشەکان ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتى کۆبوونەوەیەکى تایبەتی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەى وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی و شێواز و چۆنیەتی خۆئامادەکردن و ڕێکخستنی تاقیکردنەوەکانی تایبەت بەو پرۆسەیە و دابینکردنی هۆڵ و دیاریکردنی ڕۆژ و شوێنی تاقیکردنەوەکانی هەر بەشێکی زانستی کۆلێژ ئەنجامدرا.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ 








Comments