News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوویەوە

posted Jan 15, 2016, 8:41 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

ڕۆژی پێنج شەممە (۲٠۱٦/۱/۱٤) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د محمد ئەمین عبداللە ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کاروبارە زانستی و کارگێڕییەکانی کۆلێژ و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی سەرجەم قۆناغەکانی بەشەکانی کۆلێژ و باسکردن لە ئەگەری بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن مامۆستایانی خوێندنگە بنەڕەتیەکان ، کە دەبێتە هۆی ڕێگری لە چوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بۆ وانەی پراکتیکی و دانانی جێگرەوە و چارەسەر بۆ ئەگەری ڕوودانی کێشەیەکی لەوجۆرە ئەنجامدرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 




Comments