News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوویەوە

posted Feb 24, 2016, 8:28 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (۲٠۱٦/۲/۲٤) بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە و ئامادەبوونی بەڕێزان د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەری ڕاگر و م. خۆشی لەتیف نوێنەری مامۆستایانی کۆلێژ و کاک شاڵاو عبداللە نوێنەری فەرمانبەرانی کۆلێژ ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای خوێندن لە زانکۆ و دەستکردنەوە بە  دەوامکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژ ئەنجامدراو و سوپاسی خۆڕاگری و دڵسۆزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ دوپاتکرایەوە سەبارەت بە هەوڵدانیان بۆ دەستکردنەوە بە دەوام و لەبەرچاوگرتنی نەفاوتاندی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران لە زانکۆ و خەمخۆری مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی زانستی و ئەکادیمی لە کۆلێژ و زانکۆی سلێمانی بەرزنرخێندرا .

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 


Comments