News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوویەوە

posted Mar 28, 2016, 2:38 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ی ئازاری ٢٠١٦ بەسەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێزان د.محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژ و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی گرێدا.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر دەستپێکردنەوەى دەوامی ئاسایی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژ و ڕێکخستنەوەى شێواز و چۆنیەتی دەوامکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و دانانی میکانیزمی نوێ بۆ ڕاهێنان و پراکتیزەکردنی وانەوتنەوەى خوێندکارانی قۆناغی چوارەم و چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەى ئەو ماوەیەی خوێندن کە دەوامنەکراوە. پاشان ئەنجومەن تاوتوێی چەند بابەتێکی زانستی و ئەکادیمی تری لەکۆلێژ خستەبەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ



 


Comments