News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە کۆلێژ بەرزڕاگیرا

posted Dec 20, 2015, 3:54 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Dec 20, 2015, 3:57 AM by Karzan Tahir Kareem ]
بەبۆنەى ڕۆژی ئاڵاى کوردستانەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠١٥/١٢/١٧) لیژنەى ڕۆشنبیری کۆلێژ کۆڕێکی بۆ شاعیری لاو بەڕێز بەڵێن سەنگاوی و هاشم چەمخارا و هونەرمەند پەیام ڕۆژهەڵاتی لە هۆڵی ئیسماعیل بێشچکی سازکرد.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.محمد ئەمین عبدالله) و مامۆستایان و خوێندکاران و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان سازکرا ، سەرەتای کۆڕەکە شاعیری هەستناسک هاشم چەمخارا چەند کۆپلە شیعرێکی خوێندەوە و پاشان هونەرمەندی دەنگخۆش پەیام ڕۆژهەڵاتی بە بۆنەى ڕۆژی ئاڵاوە چەند گۆرانیەکی پێشکەشکرد لەگەڵ دنیا جوان و ناسکەکەى شیعردا.
دواتر شاعیری لاو بەڵێن سەنگاوی بە شیعرەکانی لێوانلێوى کردین لە خۆشەویستی و گەڕاندینیەوە بۆ ئەو ساتانەى کە عیشق هەموو سنورەکان دەبرێت و لە کەناری خۆشەویستی لەنگەر دەگرێت.
لە کۆتای کۆڕەکەشدا ئاڵاى کوردستان وەک ڕێزلێنان درایە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ و ستافی کارگێڕی کۆلێژ.


 


Comments