News / Events‎ > ‎

چالاکی خوێندکاران

چەند خوێندکارێکی بەشی پەروەردەی هونەر وەک وەفا و ڕێزێک بۆ کۆلێج و بەشەکەیان هەستاون بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاککردنەوە و شۆردنی گۆڕەپانی کۆلێجەکەمان و سەرجەم ڕاڕەوەکان و هۆڵەکانی خوێندنی بەشەکەیان بەناوی سەرۆکایەتی بەشی هونەرەوە رێز و سوپاسمان هەیە بۆ ئەو کارە پیرۆزەیان و ماندوو بونیان بەرز دەنرخێنین هیوادارین لەهەرشوێنیک بوون سەربەرز و سەرکەوتووبن و نموونەیان زۆربێت.
شایەنی باسکردنە کە زۆربەی خوێندکارانی کۆلێجەکەمان ساڵانە بەشداری دەکەن لەپاککردنەوەی بەشەکانیان و وەک ماڵی خۆیان پاراستوویانە.
ئەم کارە لەلایەن ٤ خوێندکاری قۆناغی چوارەم ئەنجام دراوە بە ناوەکانی:
۱ـ سۆزیار عطا مجید
۲ـ هانا فاروق فقێ أحمد
۳ـ هاوناز حسێن عبدالرحمن
٤ـ کوردستان حسن محمد
دوبارە دەستخۆشیان لێ ئەکەین و نمونەیان زۆربێت.





Comments