تۆماری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی
فۆڕمی زانیاری خوێندکار ٢٠١٩-٢٠٢٠
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خوێندکار ئەم داواکارییانەی خوارەوە یەک لە دوای یەک جێبەجێ بکە:
١- دروست کردنی ئیمەیڵی (Gmail) بەم شێوەیە ناوی خۆت. ژمارەی ناسنامەی باری شارستانی
نمونە [email protected]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٢- وێنەگرتن یان سکانکردنی تەواوی پێوستییەکان، پاشان پێکەوە لکانی سەرجەمیان و کردنی بە PDF لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە
٢- وێنەگرتن یان سکانکردنی تەواوی پێوستییەکان، پاشان پێکەوە لکانی سەرجەمیان و کردنی بە PDF لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە
convert-jpg-to-pdf.net
* ئەگەر کۆی قەبارەی هەر (٣) وێنەکە زیاتر بوو لە (10MB) پێویستە بچووك بکرێنەوە پێش ئەوەی بکرێت بە PDF، لە رێگەی:
بەمەش قەبارەی وێنەکان بچووک دەبنەوە، دواتر پێکەیانەوە بلکێنە.
- فۆڕمی خۆراک + کارتی زانیاری (وێنەی یەکەم - نمونە)
- پێناسی کەسی + ڕەگەزنامە (وێنەی دووەم - نمونە)
- بڕوانامەیى پۆلى ١٢ ئامادەیى بەپەسەندکراوى (وێنەی سێیەم - نمونە)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٣- بۆ داخڵبوون پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری کلیک بکە - کۆتایی
+ ڤیدیۆی فێرکاری بۆ ئاشنابوون لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری
پێداویستییەکانى مامەڵەى بەڵێن نامە و کەفالەت بۆ یەکەى یاساى:
١- وێنەیەک لە ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتتیمانى خوێندکار + کارتى زانیارى+ ڕەسەنەکانى
٢- وێنەیەک لە ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتتیمانى + کارتى زانیارى کەفیل + ڕەسەنەکەى.
٣- ئەوکەسەى کە دەبێتە کەفیلى خوێندکار دەبێت ئامادەبێت بە مەبەستى واژووکردنى پەراوەکان.
٤- پێویستە کەفیلەکە فەرمانبەرى میرى بێت.
٥- نوسراوى فەرمانگەکەى پێبێت کە بەم شێوەیە ئاڕاستەى ( زانکۆى سلێمانى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت/بەشى یاسایى) کرابێت و ئاماژە بەمووچەى بنەڕەتى کەفیلەکە درابێت کە لە ( ٢٥٠.٠٠٠ ) و لەلایەن فەرمانگەکەیەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
تێبینى//
=بۆ داونلۆدکردنی فۆڕمى بەڵێننامەی خوێندکارکلیک بکەن.
پێویستە خوێندکار فۆڕمی بەڵێننامە بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.
-----------
پێویستە کەفیل فۆڕمی کەفالەت بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.