Registrar‎ > ‎

مەرجەکانی وەرگرتن وپێداویستییەکانیی

مەرجە گشتییەكانی وەرگرتن:

1. خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، بۆ ئەوە قوتابیانەی كە عێراقی نین پێویستە كارتی نیشتەجێ‌ بوونی هەرێمیان هەبێت.

2. دەرچووی ئامادەییەكانی سەر بە وەزارەتی پەرورەدەی هەرێمی كوردستان بێت و بڕوانامەكەی پەسەندكرابێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانەوە.

3. لەپشكنینی پزیشكی دەرچوو بێت بەپێی ئەو مەرجە تایبەتییانەی بۆ هەر خوێندنێك دیاریكراوە.

4. تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان جگە لە كۆلێژ و بەشەكانی پەروەردەی وەرزش كە نابێت قوتابی تەمەنی لە 2 ساڵ زیاتر بێت، ئەو قوتابی/ خوێندكارەی تێكڕای نمرەی پۆلی دوانزەی لە 80% بەسەرەوەیە ڕەچاوی مەرجی تەمەنی بۆ ناكرێت ئەم مەرجە ئامادەییە پیشەیەكانیش دەگرێتەوە و جگە لە كۆلێژ و بەشەكانی پەروەردەی وەرزش.

5. دەرچووانی خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن لێژنەیەكی تایبەت لە وەزارەت بە هەماهەنگی زانكۆكان بەپێی شایستەبوونیان سەیری داواكاریەكانیان دەكرێت.

پێداویستییەكانی وەرگرتن:

أ. پێویستە خوێندكار سەردانی تۆماری كۆلێجی وەرگیراو بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری و دیاریكردنی جۆر و ڕەنگی فایلی بەشی وەرگیراو.

ب. پێداویستییەكان بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكاران لەسەر كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی:

1. بڕوانامەی باوەڕپێكراوی پۆلی (12- دەوازدە).

2.ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).

3. ڕەگەزنامەی عێراقی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) یان پاسپۆرت ئەگەر بیانی بێت (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).

4. كارتی نیشتمانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) ئەگەر هەبێت.

5. كارتی زانیاری (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).

6. پشكنینی چاو.

7. كۆپی فۆرمی خۆراك.

8. چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی دواسپی خوێندكار.

9. گروپی خوێن.

10. بڕی (50000- پەنجا هەزار دینار) وەردەگیرێت وەك باجی دارایی تۆماركردن بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی.

ج- پێدوایستییەكانی بەڵێننامە (لە بەشی یاسایی كۆلێج ئەنجام دەدرێت): 

1. پێویستە خوێندكار ئامادەبێت.

2. ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ +ڕەسەن).

3. كارتی زانیاری (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن)..

4. كارتی نیشتمانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ+ ڕەسەن).

5. بڕی (10000 – دە هەزار دینار) وەردەگیرێت وەك باجی دارایی بەڵێننامە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی.

د. پێداویستییەكانی كەفالەت (لە بەشی یاسایی كۆلێج ئەنجام دەدرێت).

1. پێویستە ئەو كەسەی پشتگیری خوێندكار دەكات پشتیگری فەرمانگەكەی پێبێت و بڕی موچەكەی دیاریكرابێت كۆی موچەی لە (250- دووسەدوپەنجا هەزار دینار) كەمتر نەبێت و خودی كەسەكە و خوێندكارەكە ئامادەبن.

2. ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) بۆ كەسی كەفیل.

3. كارتی زانیاری (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) بۆ كەسی كەفیل.

4. كارتی نیشتمانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) بۆ كەسی كەفیل.