Registrar‎ > ‎

سیستەمی وەرگرتن لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتیی:

وەرگرتنی خوێندكاران لەسەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەم سیستەمانەی بەڕێوەدەچێت، كە ئەمانەی خوارەوەن:

یەکەم: زانكۆلاین: زانكۆلاین: ئەم سیستەمە لەساڵی (٢٠١١-٢٠١٢) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە داهێنرا كە لە رێگەی ماڵپەڕێكی فەرمییەوە سەرجەم ڕێنماییەكانی لە خۆگرتووە. کە جێگەى سیستەمى وەرگرتنى ناوەندى گرتەوە. بۆ ئەم مەبەستە بڕوانە:

- بۆ پێشكەشكردن بەم سیستەمە، بڕوانە لینکى: 

- بۆ رێنماییەكانی ئەم سیستەمە، بڕوانە لینکى: 

جێی باسە لە كۆلێجەكەماندا، لەساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) ەوە  کار بەم سیستەمە ناکرێت بۆ وەرگرتنى خوێندکار لە بەشە زانستییەکانى کۆلیضجەکەمان.

دووەم: سیستەمی ڕاستەوخۆ (كریدیت).

سێیەم: پاراڵێڵ.

لە كۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتیی،  کار بەم سیستەمانەى خوارەوە دەکرێت بۆ وەرگرتنى خوێندکار لە بەشە زانستییەکانى کۆلێجەکەمان. بۆ بەرچاوڕوونیی لەبارەى سیستەمەکانى وەرگرتن لە کۆلێجەکەمان، لە خوارەوە تیشك دەخەینە سەر هەریەك لەم سیستەمانەی، کە لە كۆلێجەكەماندا هەن و لەپاڵیدا هەموو ئەو  ڕێنماییانەى تایبەتن بە هەر سیستەمێکیان دەخەینەڕوو:

یەکەم: سیستەمى خوێندنى ئێواران: تایبەت بە مامۆستایانی میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانی عێراق. 

دووەم: سیستەمی ڕاستەوخۆ (كریدیت).

سێیەم:  پاراڵێڵ.


یەکەم: سیستەمى خوێندنى ئێواران:

دووەم: سیستەمى ڕاستەوخۆ (کریدیت): ئەم سیستەمە لە ساڵى (٢٠١٦-٢٠١٧) داهێنرا، بە مەبەستى ئاسانکردنى کارى وەرگرتنى خوێندکاران تاوەکو وەرگرتنی خوێندکار لە بەشە زانستییەکانى زانکۆ لەگەڵ خواستى زانستى و خودى یەکبگرێتەوە. لە کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتیی سەرجەم بەشە زانستییەکان پەیڕەوى لەم سیستەمە دەکەن لەپاڵ سیستەمى پاراڵێڵ دا. بۆ پێشکەشکردنى بەم سیستەمە بڕوانە لینکى: 

گرنگترین ڕێنماییەکانى وەرگرتن بەم سیستەمە، ئەمانەى خوارەوەن:

ڕێنماییەکانى وەرگرتن بەم سیستەمە، لە بڕگەى دوازدەهەمى ڕێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان ى ساڵى (٢٠١٨-٢٠١٩)، کە ئەمانەى خوارەوەیە::

١- بۆ  ئەمساڵی  خوێندن  سیستەمی  کریدت (وحدات) جێگەی  تاقیکردنەوەکانی  وەرگرتنی  ڕاستەوخۆ  دەگرێتەوە لە سەرجەم زانکۆ حوکمیەکان و تایبەتەکان بۆ گشت بەشەکانی ڕاستەوخۆ لە کۆلێژەکان و پەیمانگاکان .

٢-لەم سیستەمە هەژمارکردنی (کریدت) بۆ وانە پەیوەندیەکانی هەر بەشێک پەیڕەو دەکرێت لە بری تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن ؛واتە کۆ نمرەی کۆتایی قوتابی /خوێندکار ( ٧٠%) ی لەسەر کۆنمرەی  پۆلی  دوانزە دەبێت و (٣٠%)ی نمرەی  لەسەر وانە پەیوەندیدار بەو پسپۆڕیەی کە پیشکەشی دەکات ؛ بۆ نمونە / بۆ وەرگرتن لە بەشی ماتماتیک (کریدتی وانەی بیرکاری لەوانەکانی تر زیاتری پێدەدرێت)  

٣- ئەم  جۆرە وەرگرتنە بەبەرنامەیەکی ئەلیکترۆنیە لە لایەن وەزارەتەوە ڕێکخراوە قوتابی /خوێندکار داواکاری خۆی پێشکەش بەو بەش و کۆلێژانە دەکات کە ئارەزوویەتی؛ دوای داخلکردنی (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ) لە لایەن قوتابی/ خوێندکار لاپەڕەیەکی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە کە هەموو کۆلێژو بەشەکانی

 (ڕاستەوخۆ،زانکۆلاین، پارالێڵ،ئێواران) لە خۆ دەگرێت ،واتە قوتابی/ خوێنکار سەرپشکە لە هەڵبژاردنی هەر جۆرە سیستەمێکی خوێندن

٤- وەرگرتن بە پێی ڕینماییە داڕێژراوەکانی تایبەت بە هەر سیستەمێک دەبیت بۆ نمونە / ئەگەر قوتابی/ خوێنکار یەکەم هەڵبژاردنی کۆلێژ یان بەشێکی زانکۆلاین بوو ئەوا بە پێی ڕێنامیەکانی زانکۆلاین وەردەگیرێت ،دواتر ئەگەر هەڵبژاردنی دووەمی کۆلێژ یان بەشێکی ڕاستەوخۆ بوو ئەوا بە پێی رێنماییەکانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ (سیستەمی کریدت) کۆنمرەکەی بۆ هەژماردەکرێت ، بە هەمان شێوە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی دواتری پارالێڵ یاخود ئێواران بوو ئەوا ڕینمایی تابەت بەم جۆرە وەرگرتنە پەیڕەو دەکرێت بۆ هەژمارکدنی کۆ نمرەکەی .

٥- داواکار مافی پێشکەشکردنی بۆ چەند بەش و زانکۆی جیاواز هەیە بە مەرجێک لە( ٥٠ )هەڵبژاردن کەمتر نەبێت و ئەگەر کەمتر بوو ئەوا پێشکەشکدنەکەی سەر کەوتوو نابێت .

٦- کەمترین کۆ نمرەی پێشبڕکێ بۆ وەرگرتن بە وەرگرتنی ڕاستەوخۆ (سیستەمی کریدیت) بریتی دەبێت لە (٦٥%)بۆ کۆلێژ و (٦٠%) بۆ پەیمانگا .

٧- دەرچووانی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان (لقی زانستی و وێژەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن ،بۆ پێشبرکێ لە دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمدا ، هەروەها دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) کە لە هیچ زامنکۆیەکی (حوکمی و تایبەت ) وەرنەگیراون مافی پێشکەشکردنیان دەبێت .

٨- بۆ بەشەکانی (وەرزش، هونەرە جوانەکان،خوێندنی ئیسلامی .... هتد) وەر گرتن بە شێوەی (چاوپێکەوتن و تاقیکردنەو) دەبێت بە هەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو لە زانکۆکان ئەنجام دەدرێت .

٩-دابەزین لەم جۆرە وەرگرتنە نییە.