test

كورته‌ باسى به‌شه‌كه‌:

پاش ئه‌وه‌ى زانرا كه‌ بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى منداڵ له‌ ته‌مه‌نى پێش چوونه‌ قوتابخانه‌ و كه‌سى پسپۆرِ له‌م بوارانه‌دا كه‌من ، بۆیه‌ برِیار درا به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه‌ ساڵى 2011 -2012.و به‌هاى ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌:

.١ ئاماده‌كردنى كه‌سى پسپۆرِ و شاره‌زا له‌ بوارى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا.

.٢ ئاماده‌كردنى كه‌سى شیاو وپسپۆرِ بۆ باخچه‌كانى منداڵان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

بۆچى ده‌خوێنین؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵ له‌ قۆناغى (4-5) ساڵیدا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى قاڵب رِێژ و رِه‌نگ رِێژ ده‌بێت و تایبه‌تمه‌ندى و سیفاته‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى ده‌بێته‌ به‌ردى بناغه‌ى بۆى بۆیه‌ هه‌ر كه‌م و كورتى و باشى و خراپیه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌م قۆناغه‌وه‌ بۆیه‌ منداڵێكى ته‌ندروست و خێزانێكى ته‌ندروست تر و كۆمه‌ڵگایه‌كى پێشكه‌وتوو ترى لێچاوه‌رِوان ده‌كرێت.بۆیه‌ سودى خوێندنى ئه‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندكار شاره‌زایى و زانیارى وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ى هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه‌ له‌هه‌ر قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانى گه‌شه‌ى منداڵدا هه‌یه‌و چۆنیه‌تى تێركردنى پێداویستییه‌كانیان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا و شاره‌زابون له‌ سایكۆلۆجیه‌تى منداڵ.

هه‌روه‌ها به‌شى باخچه‌ى ساوایان گرنگى خۆى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى تازه‌ى كوردى هه‌یه‌ و ماناداریشه‌ بۆ گۆرینى تێگه‌یشتن و سه‌یركردنى په‌روه‌رده‌ى،هاوكات ئامانج له‌ خوێندنه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ كارى په‌روه‌رده‌كارى له‌ باخچه‌كاندا بكرێت به‌ مه‌به‌ستێكى ئه‌كادیمى و له‌سه‌ر بناغه‌ى زانستى هاوچه‌رخ بۆچونه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانى خۆیان دارِێژن. 

تێرِوانینه‌كان:

تێرۆانینى به‌شى باخچه‌ ى ساوایان له‌ ئیستادا هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجى ئه‌كادیمى به‌شه‌كه‌ ، چونكه‌ به‌شه‌كه‌ هه‌وڵى دروست كردنى په‌روه‌رده‌كار بۆ باخچه‌ى ساوایانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێداویستییه‌ بنه‌ره‌تییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده‌.هه‌ڵبه‌ته‌ 4 ساڵ خوێندن له‌م به‌شه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌روه‌رده‌ى خوێندكاران ده‌بێت كه‌ دواتر ده‌شێ‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ فێربوون بگوازرێته‌وه‌ بوارى باخچه‌كان و كار له‌سه‌ر نه‌ش و نماى په‌روه‌رده‌ بكه‌ن.بێگومان ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا له‌به‌شى باخچه‌ ده‌خوێنرێت له‌ ئاینده‌دا له‌رووى ئه‌كادیمییه‌وه‌ گورِانى دێت به‌سه‌ردا و هاوتاده‌كرێت له‌گه‌ڵ رِێره‌وه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ نوێكانى كۆمه‌لگا تازه‌كان.

شێوازه‌كانى خوێندن:

وانه‌ و چالاكى رۆژانه‌ى خوێندكاران به‌ رِاپۆرت و سیمینار و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ باخچه‌كان و بینینى(مشاهده‌) باخچه‌كان.

زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى كوردى

ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌:

چوار ساڵى ئه‌كادیمى به‌ ده‌وامى ته‌واوى خوێندن له‌ به‌شى باخچه‌ى ساوایان، به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى ساڵى خوێندن-ئه‌كادیمى (1-10) ده‌ست پێده‌كات تاكو( 1-7)

شوێنى شیاو بۆ كاركردن له‌ داهاتوودا:

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌-به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كان
Comments