On Wednesday, February 5, 2025, the Department of Social Sciences held a farewell and appreciation ceremony for its retiring professors. The ceremony was attended by Professor Dr. Adil Rashid Qadir, Assistant Dean of the College, along with the Head of Department and faculty members.
The ceremony was organized to recognize and appreciate the long-term service and dedication of these professors who have served the department for many years.
ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان مەراسیمێکی ڕێزلێنان و ماڵئاوایی بۆ ئەو مامۆستایانەی بەشەکە ئەنجامدا کە خانەنشین دەبن. ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر عادل رشید قادر، یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج، سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشەکە بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بۆ ڕێزگرتن لە ماندووبوون و خزمەتی درێژخایەنی ئەو مامۆستایانە بوو کە ساڵانێکی زۆر خزمەتی بەشەکەیان کردووە.
On Saturday (2/1/2025), the final exams for the first semester – first round began at our college for both morning and evening studies.
On behalf of the College Dean’s Office, we extend our thanks and appreciation to the examination committee, invigilating professors,
and staff for their preparation and successful implementation of examination procedures. We wish success to all students.
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمیستەری یەکەم لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەستی پێکرد
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی(٢٠٢٥/٢/١) تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمیستەری یەکەم-خولی یەکەم لە کۆلێژکەمان بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران دەستیپێکرد.
بەناوی راگرایەتی کۆلێژەوە سوپاس و دەستخۆشی لەلیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێرو فەرمانبەران دەکەین بۆ ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی رێ و شوێنی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە،
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران دەخوازین.
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٩ لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە چەند مامۆستایەکی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەشدارییان کرد لەپانێڵێکدا دەربارەی ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد
پانێڵەکە لەلایەن سێ مامۆستاوە پێشکەش کرا بەناونیشانی (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لەشاری زیرەکدا)
پانێڵێک لەلایەن د.وریا محمد ساڵح پێشکەشکرا و لەو پانێڵەدا بەووردی ئاماژەی کرد بەڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لەڕێکخستنی داتاو زانیاریەکان و چارەسەرکردنی زۆری داتاکان
هەروەها م.پەیمان عثمان رحیم وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەشداری کرد
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
On Wednesday (29/1/2025), at the Department of Kindergarten in the College of Basic Education, a meeting was held to foster coordination and collaborative work between the Department of Kindergarten and both governmental and non-governmental kindergartens in Sulaymaniyah city, as well as to prepare recommendations and proposals for the Kindergarten Scientific Forum. The meeting was supervised by Dr. Rizgar Hamala, Head of the Kindergarten Department, and attended by the department’s scientific committee, the scientific committee of the Educational Civilization Board, and a number of supervisors and principals from kindergartens within Sulaymaniyah’s jurisdiction.
During the meeting, the coordination between the Department of Kindergarten and the kindergartens was reaffirmed.On this occasion, certificates of appreciation and participation were awarded to members of both scientific committees and the organizing committee of the Kindergarten Scientific Forum.
کۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان بەشی باخچەی منداڵان و باخچەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو
رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١/٢٩) لەبەشی باخچەی منداڵانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەمەبەستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوان بەشی باخچەی منداڵان و باخچەحکومی و ناحکومییەکانی شاری سلێمانی و ئامادەکردنی راسپاردەو و پێشنیازەکانی دیداری زانستی باخچەی منداڵان، بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د.رزگار حمەلاو سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی لیژنەی زانستی بەش و لیژنەی زانستی بۆردی ژیاری پەروەردەیی و بەشێک لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی باخچەکانی سنووری سلێمانی ئەنجامدارا.
تیایدا هەماهەنگی نێوان بەشی باخچەی منداڵان و باخچەکان دوپاتکرایەوە. هەر لەو بۆنەیەدا بڕوانامەی رێزلێنان و بەشداریکردن بەخشرایە ئەندامانی هەردوو لیژنەی زانستی و ئامادەکاری دیداری زانستی باخچەی منداڵان.
لەڕۆژی جیهانی خاکدا بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی زانستە ژینگەییەکان ، کەمپینی خاک بپارێزە ، بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. چالاکییە کە بەشێوازی وۆرکشۆپ لە کارگەی کلتوری سلێمانی پێشکەشکرا بەناونیشانی(هەمووان پێکەوە بۆ پاراستنی خاک)بە بڵاوکردنەوەی کەمپینی خاک بپارێزە,بەشی پراکتیکی وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەشێک لەخوێندکارانی بەشی پەروەردەی هونەری و بەسەرپەرشتی(د.ئاواز میرزا ،د.ڕۆژان خالد) ئامادە کرابوو بۆ پشتگیری و هۆشیاری بۆ خاک بەشێوازی پەروەردەیی و هونەری بەکاری دیواربەندی وێنەکێشان کارەکە ئەنجامدرا.
دوای ئەوەی لەسەر پێشنیاری بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ، باخچەی منداڵان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ کرایەوە، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/٥ ، بەئامادەبوونی کەسوکاری منداڵان و بەشێک لە مامۆستایان، منداڵانی باخچەکە چەند چالاکییەکیان لە هۆڵی شانۆی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی پێشکەش کرد.
لەم بۆنەیەدا بەڕێز (پ.ی.د.رزگار حمەلاو) سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان پیرۆزبایی کردنەوەی باخچەکەی لە کەسوکاری منداڵەکان کردوو بەڵێنی پێدان کە تەواوی تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی باخچەکە لەڕووی پەروەردەیی و فێرکارییەوە بگاتە ئاستێکی بەرز و بیکەنە باخچەیەکی نموونەیی لەسەر ئاستی شاری سلێمانی.
بە سەرپەرشتی پ.د.حسن فخرالدین خالد، ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، و بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج، هەڵمەتێکی ڕێکخستن و پاککردنەوەی باخچەکانی کۆلێج ئەنجامدرا.
ئامانجی هەڵمەتەکە بەسەوزی هێشتنەوەی ژینگەی کۆلێج و دابینکردنی هەوایەکی پاکژ بۆ زانکۆی سلێمانی بوو.
چالاکییەکان بریتی بوون لە:
پاککردنەوەی باخچەکان.
شۆردنی حەوشە و ڕارەوەکانی کۆلێج.
بڕیارە هەڵمەتەکە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت و سەرجەم شوێن و بەشەکانی کۆلێج بگرێتەوە.
ڕاگرایەتی کۆلێج سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە دڵسۆزانە دەکات کە بەشدارییان کردوە و هیوادارە ئەم جۆرە چالاکییانە زیاتر بێت.
Basic Education College Launches Environmental Campaign
Under the guidance of Prof. Hassan Fakhruddin Khalid, Dean of the College of Basic Education, Sulaimani University has inaugurated a comprehensive environmental campaign. This initiative underscores the institution’s commitment to sustainability and the provision of a healthy campus environment.
Objective: The campaign aims to sustain the green spaces within the college and to ensure the availability of clean air for the university community.
Activities: The campaign includes organized cleaning efforts in the college gardens and the washing of yards and pathways throughout the college premises.
Duration: Set to extend over several days, this initiative will cover all areas and departments of the College of Basic Education.
Acknowledgement: The College of Basic Education expresses its sincere appreciation to the faculty and staff who participated in this campaign. The dean hopes that such activities will become more frequent, further promoting environmental sustainability and enhancing the sense of community within the college.
This campaign not only serves to beautify the college grounds but also demonstrates the proactive steps taken by Sulaimani University towards environmental conservation.
A number of students of the Department of Art Education in the evening school are building a genocide monument in the fourth stage of the sculpture project، which consists of two parts (Anfal wall and Halabja walling) as part of the requirements for obtaining their graduation certificate، which is currently in the final stages of the project.
مۆنۆمێنتی جینۆساید لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دروستدەکرێت
چەند خوێندکارێکی بەشی پەروەردەی هونەر لە خوێندنی ئێواران لە پرۆژەی دەرچوونی قۆناغی چوارەم لەبابەتی پەیکەر ، مۆنۆمێنتی جینۆساید دروستدەکەن، کە لە دووبەش پێکهاتووە بریتین لە(دیواربەندی ئەنفال و دیواربەندی هەڵەبجە)، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دەرچوونیان دروستیدەکەن ،کە ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایی پڕۆژەکەدان.
:لەلایەن خوێندکاران
١.هونەر محمد محمود
٢.سۆزان تۆفیق حمد
٣.ئەریوان صلاح محمد
:بەسەرپەرشتی مامۆستا
م.کامەران محمود احمد
بەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەو خوێندکارە بەرێزانە و سەرجەم خوێندکارانی دیکەی کۆلێجەکەمان
A number of students from the Department of Social Sciences in the evening school with the help of the teachers and students of the department have renovated the halls of the Department of Social Sciences in order to provide a more beautiful and cleaner environment for the students.
هۆڵەکانی خوێندنی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان نۆژەنکرایەوە
چەند خوێندکارێکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خوێندنی ئێواران بەهاوکاری مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکەیان هۆڵەکانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکانیان نۆژەنکردە بەمەبەستی ئەوەی ژینگەیەکی جوانتر و پاکوخاوێن تر دابین بکرێت بۆ خوێندکاران.
On June 2nd, 2024, the University of Sulaimani celebrated International Children’s Day at Ismail Beshkji Hall in the College of Basic Education. Prof. Dr. Kosar Muhammad Ali, President of the University, and Asst. Prof. Dr. Hassan Fakhruddin, Dean of the College of Basic Education, joined by university directors, professors, students, and parents, attended the event. Organized by the College of Basic Education and the university’s nursery, the ceremony featured nursery children presenting three activities and songs “Butterfly,” “Children’s Nursery,” and “Aram Sam Sam”, while students from the College of Basic Education performed two musical pieces and a play titled “Doll.” The celebration concluded with the distribution of gifts and prizes to the participating children.
ئیڤێنتی ڕۆژی جیهانی منداڵان لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
ڕۆژی ۲ی حوزەیرانی ۲۰۲٤، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە و بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پ.ی.د.حسن فەخرەدین ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران و كەسوكاری مندڵان، ئیڤێنتێكی تایبەت بەو یادە لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
لەو ئیڤێنتەدا كە بەهەماهەنگی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و دایەنگەی زانكۆی سلێمانی ڕێكخرابوو، سێ چالاكی دایەنگەی زانكۆ كە پێكهاتبوو لە گۆرانی (پەپولە و دایەنگە و ئارام سەم سەم) لەلایەن منداڵانی دایەنگەكەوە پێشكەشكرا، هاوكات كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دوو پارچە میوزیك و شانۆگەرییەكی بەناوی شانۆی بوكەڵە پێشكەشكرد
لە كۆتایشدا خەڵات پێشكەش بە منداڵانی بەشداربووی ئیڤێنتەكە كرا
On Thursday، May 16، 2024، the department of art at the College of Basic Education hold its annual festival.
In the presence of Professor Dr. Kosar Mohammed president of Sulaimani University، Dr. Haval AbuBakr، The Governor of the city, dean and staff of the College and other distinguished guests.
The festival was organized under the College dean supervision Dr.Hassan Fakhraaldin, with the slogan “Art is the most wonderful product of civilization” and was opened by the Governor of Sulaimani.Within the framework of the festival’s activities، the exhibition and gallery of the festival were opened by a play which performed by the are poster group titled”Gatro”.
Later, the distinguished guests, college staff and students went through the special art exhibition which conducted by the art department students and lecturers.
Finally, the new renovated Hall of “Ismail Beshkchi” was opened, and several other activities were presented.
Then, Dr Kosar Mohammad، president of Sulaimani University gave Honorary Awards to a number of teachers and students for their efforts in renovate the hall and supervising the festival.
After that، a theatrical show، a musical concert with heartwarming Kurdish folklore songs، and a Kurdish dress show were presented by the students.
The programme: Developing Students’ Autonomy through ePortfolio
Dajana Jelavić, High School Jure Kaštelan Omiš
Engaging Learners: Innovations in Digital Education
Farhad Hama, Adam Mickiewicz University
Enhancing English Learning Motivation among Engineering Students through Digital Technology
Gulziya Yeskatova, Kostanay Engineering-Economic University named after M. Dulatov
Artificial Intelligence in Education: Harnessing the Power of Technology for Positive Impact
Laura-Cristiana Lajos, “Mihu Dragomir” Secondary School
Mastering Teaching Process with Curipod
Marija Todoroska, OOU Blaze Koneski – Prilep
Free monthly event for teachers dedicated to ongoing professional development.
Register: https://www.erasmuspluscourses.com/pan-eu-conference-on-digital-education.html
All the participants of the live-streaming event may request a Certificate of Attendance using the following link:
https://shorturl.at/yTVY6
The link is valid for 24 hours after the live streaming.
م.فەرهاد حەمە مامۆستا لەبەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەشداریکرد لە کۆنفرانسێک لە وڵاتی پۆڵەندا کە بەشێوەی دیجیتاڵی(ئۆنلاین) بەڕێوە چوو، تێیدا سیمینارێکی پێشکەشکرد
Under the supervision of the college dean and student representative، the match was organized under the slogan “Showing the Students’ Abilities” for the departments of the College of Basic Education of the University of Sulaimani.
The match was held in the Stadium of our College.
On Tuesday afternoon 30-4-2024 the match ended.
In the presence of Dr Adil Rashid Qadir، the assistant dean of the college and in a friendly atmosphere، the final match took place in the stadium of the Basic Education College between the Kurdish language department and the English language department، and the game ended with the result (5-3) in favor of the Kurdish language department.
As a result, the students of the Kurdish language department became the football champions of the College of Basic Education.
لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێج و بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتی خوێندکاران خولەکە بە درووشمی (دەرخستنی تواناکانی خوێندکاران)بۆ بەشەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی سازکرابوو و یارییەکانی لە یاریگای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوون.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠-٤-٢٠٢٤ کۆتایی بە خولەکە هات .
بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د.عادل رشید قادر یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج و لە کەشێکی وەرزشیدا، لە یاریگای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت یاری کۆتایی لە نێوان بەشی زمانی کوردی و بەشی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا و یارییەکە بە ئەنجامی (٥ – ٣)لە سودی بەشی زمانی کوردی کۆتایی هات و خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی بوونە خاوەنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی.
Prof.Dr. Saman Hussein and Dr. Hazhar Mohammad، lecturers in the Social Sciences Department of the college of Basic Education at the University of Sulaimani participated in a conference at the University of Erfurt in Germany، organized on 21 and 22 March 2024 by the Oral History Network، entitled “Proximity and distance in working with oral sources.”
پ.د.سامان حسێن و د.هەژار محمد مامۆستا لەبەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسێک ،لە زانکۆی ئێرفۆرت لە وڵاتی ئەڵمانیا ، کە لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ ی ئاداری ٢٠٢٤ رێکخرابوو لەلایەن تۆڕی مێژووی زارەکییەوە ، لەژێر ناونیشانی دوری و نزیکایەتی لەکارکردن لەگەڵ سەرچاوە زارەکیەکان
ڕاگرایەتی کۆلێج دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکات و هیوای بەردەوامی لە کاروچالاکی زانستیان بۆ دەخوازێت
On Wednesday، March 6، 2024، in the seminar hall of the College of Basic Education، a panel was organized for several college teachers under the title of:
“March 8th and Women’s Loudspeaker for Work، Science and Research”
In the panel، teachers discussed the role of women، in important areas of life and a detailed description of the subject، and finally the audience was given the opportunity to share their questions and discuss more topics.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦-٣-٢٠٢٤ لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، پانێڵێک بۆ چەند مامۆستایەکی کۆلێج ڕێکخرابوو بە ناونیشانی
”هەشتی مارس و بڵندگۆی ژنان بۆ کار و زانست و توێژینەوە “
لە پانێڵەکەدا مامۆستایان باسی ڕۆڵی ژنانیان کرد، لە کایە گرنگەکانی ژیان و شرۆڤەیەکی وردی ئەو بابەتەیان کرد، لە کۆتایدا دەرفەت درا بە ئامادەبوان سەرنج و پرسیارەکانیان بخەنەڕوو و گفتوگۆی زیاتری بابەتەکان بکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦-٣-٢٠٢٤ لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی پان دەربارەی هەشتی مارس و ڕۆڵی ژنان لە کار و زانستدا پیشکەشدەکرێت لەلایەن بەڕێزان
١.پ.ی.د.نازانین عثمان محمد
٢.د.کانی سالار عثمان
٣.م.ی.روقیە عثمان فارس
لەلایەن بەڕێز(م.خۆشی لطيف)بەڕێوە دەبرێت
هاتن بۆ هەمووانە
On Tuesday، February 27، 2024، a group of Students of the Kurdish Language Department of the College of Education of Koya University، under the supervision of some teachers of their department، visited the Kurdish language department of the college of Basic Education and was welcomed by Mr. Dr. Bestun Hassan، the head of the Kurdish Language Department، and visited the departments of the college، then they visited the library of the college and became familiar with the scientific resources in the library
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٤ کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زمانی کوردی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرشتی چەند مامۆستایەکی بەشەکەیان بەمەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکی زانستی لەنێوان بەشەکاندا سەردانی بەشی زمانی کوردی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتیان کرد و لەلایەن بەڕێز (پ.د.بێستون حسن) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی پێشوازییان لێکراو سەردانی بەشەکانی کۆلێجیان کرد ، دواتر کتێبخانەی کۆلێجەکەیان بەسەرکردەوە و ئاشنا بوون بەو سەرچاوە زانستیانەی لەکتێبخانەکەدا هەیە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦-٢-٢٠٢٤ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا – ماستەر – دکتۆرا) ڕادەگەیەنرێ
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی کۆلێجەکەمان دەکەین کە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی(٢٦-٢-٢٠٢٤) کاتژمێر (10) سەرلەبەیانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی سمیستەری یەکەم – خولی دووەم ڕادەگەیەنرێت، خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەتوانن سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێج بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
The students of the fourth stage of the art education department in the morning and evening classes، supervised by Dr. Dara Aurahman، the teacher of the course، practically performed beauty and organized the halls of their department and decorated the corridors and decorating the chairs in a more beautiful way.
خوێندکارانی بەشی پەروەردەی هونەری قۆناغی چوارەم لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران لەوانەی(دیواربەندی هونەری) بەسەرپەرشتی(د.دارا اورەحمان) مامۆستای وانەکە ، بەشێوازی پراکتیکی هەستان بەئەنجامدانی جوانکاری و رێکخستنی هۆڵەکانی خوێندنی بەشەکەیان و بۆیاخکردنی ڕاڕەوەکان و رازاندنەوەی کورسییەکان بەشێوازێکی جوانتر ،ئەم چالاکییانە بەشێکە لەوانەکەیان.
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە دەست خۆشیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
لە مەراسیمێکی شایستەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٥-٢-٢٠٢٤) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر)، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی)، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (١٨٥) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی کە لەدوایی ساڵانی ٢٠١٨ ئەو پلە زانستیەیان بەدەستهێناوە، بەشێک لەو پرۆفیسۆرانە لە کۆلێجی پەروەرەی بنەڕەتی بوون.
تێبینی: خەڵاتی ڕێزلێنانی مامۆستای کۆچکردوو، (پ.د.گەلاوێژ ابراهیم) لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د.حسن فخرالدین خالد) ڕاگری کۆلێجەوە وەرگیرا.
بەهیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ ئەو مامۆستا خۆشەویستانە.
Dr. Ako Muhammad Abdulla، Chairman of the Computer Science Department of the College of Basic Education، published a scientific study titled:
(Energy-efficient aware and predicting bandwidth estimation routing protocol for hybrid communication in wireless body area networks)
In one of the most high-level international journals، Cluster Computing، he published the “Impact Factor” (4.4).
The college’s leadership is pleased and hopes to continue its work and scientific activities.
پ.ی.د.ئاکۆ محمد عبداللە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
(Energy-efficient aware and predicting bandwidth estimation routing protocol for hybrid communication in wireless body area networks)
لە یەکێک لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان بەناوی(Cluster Computing) سەر بە پەپلیشەریSpringer بڵاوکردۆتەوە کە Impact Factor ی (4.4) هەیە ڕاگرایەتی کۆلێج دەست خۆشی لە بەڕێزی دەکات و هیوای بەردەوامی لە کار و چالاکی زانستی بۆ دەخوازێت.
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمى باڵا – ماستەر – دکتۆرا)ى کۆلێجەکەمان دەکەین کە ڕۆژی دووشەممەڕێکەوتی (١٢ – ٢ – ٢٠٢٤) کاتژمێر ١١ سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی سیمستەری یەکەم.
هەر خوێندکارێک تانەی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی هەیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەتوانێت تانە بگرێت.
بەهیواى سەرکەوتن بۆ هەموولایەک…..
On February 4th, 2024, Prof. Dr. Kosar M. Ali, the President of the University of Sulaimani, along with both Prof. Dr. Kawa M. Jamal Rashid, the Vice President for Administrative and Financial Affairs, and Asst.Prof.Dr. Peshraw Hamajan, Vice President for Student Affairs and his delegation visited the College of Basic Education, where they received a warm welcome from Asst.Prof. Dr. Hassan Fakhruddin Khalid, Dean of the College and Prof. Dr. Adel Rashid Qadir Chairman of the Examinations Committee. Then they made a visit to the examination halls to ensure the smooth running of examinations and to follow up with the exam committee and listen to the students’ needs and suggestions regarding the examination process.
Finally, they wished all students success in conducting their tests.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤-٢-٢٠٢٤ (پڕۆفیسۆر د.کۆسار محمد)سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە یاوەری (پ.د.کاوە محمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و (پ.ی.د.پێشڕەو حەمەجان)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و وەفدی هاورێیان سەردانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتیان کرد و لەلایەن بەڕێزان(پ.ی.د.حسن فخرالدین خالد)ڕاگری کۆلێج و (پ.د.عادل رشید قادر)سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و ئەندامانی لیژنەکەوە پیشوازییان لێکراو،بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە
لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکاران خواست
Prof. Dr. Hoshang Farooq, a lecturer in the Department of English in our college, was appointed as the second supervisor and a member of the evaluation and examination committee of a doctoral student in the field of (Cognitive Linguistics), Ludwig Maximilian Munchen, Germany.
On behalf of the deanship of the college, we congratulate him and wish him further success in his scientific activities
مامۆستایەکی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی وەک سەرپەرشتیاری دووەمی خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی میونشن دەستنیشانکرا
پ.د.هۆشەنگ فاروق مامۆستا لەبەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێجەکەمان وەکو سەرپەرشتیاری دووەم و ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی خوێندکارێکی دکتۆرا لە بواری(Congnitive Linguistics) دەستنیشانکرا ، لەزانکۆی’لودڤیگ ماکسیمیلیان لەشاری میونشن لە ئەڵمانیا
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لەکارو چالاکییە زانستییەکانی
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦-١١-٢٠٢٣ (پ.ی.د.حسن فخرالدین خالد)ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کرد لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی تاقیکردنەوەکە کە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان ئەنجامدراوە، بەسەرپەرشتی سەنتەری زمانی زانكۆیه سلێمانی، بەناوی راگرایەتی کۆلێجەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستە سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاوکاربوون لە سەرخستنی پرۆسەکه
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥-١١-٢٠٢٣ خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بۆ دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ڕوویان لە هۆڵەکانی خوێندن کردەوە
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە بەخێرهاتنەوەی خوێندکاران دەکەین , هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
مامۆستایەک لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە خولێک بۆ کارگێڕانی پەروەردە لە وڵاتانی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا ، لەوڵاتی چین
لە ٣١ی ئاب تا ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ژیان فاضل ئەسعەد، مامۆستای بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە خولێکدا کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی ڕاهێنانی مامۆستایان لە زانکۆی ئاسایی ڕۆژهەڵاتی چین ڕێکخرابوو. سەنتەرەکە بە سەرکەوتوویی خولێکی بۆ کارگێڕانی پەروەردە لە (١٤) وڵاتی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا لە چین- شەنگەهای ئەنجامدا. ئامانجی خولەکە هۆشیارکردنەوە و ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە ڕێکار و ئەنجامەکانی چاکسازی پەروەردەیی و کۆکردنەوەی کارگێڕانی پەروەردە لە وڵاتانی پشتێن و ڕێگا لە چین بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گفتوگۆکردن و هاوبەشکردنی چین باشترین پراکتیزەکان، ستراتیژییەکان، و چاکسازییەکان و ڕێبازە بەدیلەکان کە شهنگههای كه لهلایهن حكومهتهوه پارهی بۆ دابینكرابووECNUلە پرۆسەی چاکسازی پەروەردەیی لە پەروەردەی بنەڕەتیدا بەکاردەهێنرێن. سکۆلەرشیپی
خاڵێکی دیکە بوو لەم خولەدا. ئێستا قۆناغی داواکاری 2023-2024ی سکۆلەرشیپی حکومەتی شەنگەهای بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کراوەتەوە. سکۆلەرشیپەکان کراوەن بۆ پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە شاری شەنگەهای. سکۆلەرشیپەکە هەوڵدەدات خوێندکار و زانایانی نایاب و زیرەک لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانەوە ڕابکێشێت بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە، ڕۆشنبیری، بازرگانی، ئاڵوگۆڕکردن لە بواری پەروەردە و سیاسەت، هاوکاری، و لێکتێگەیشتنی یەکتر لە نێوان وڵاتانی دیکە و چین. خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهانەوە مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە. جگە لەو خاڵانەی سەرەوە، کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تریش سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئاستی مامۆستایان و قوتابیان تاوتوێ کراوە.
From August 31st to September 20th, 2023, Zhian Fadhil Asaad, a lecturer in the English Department at the College of Basic Education represented Iraq in a course organized by the international center of teacher training at East China Normal University.
The center conducted a successful course for Education Administrators from (14) Belt and Road Initiative (BRI) countries in China- Shanghai. The aim of the course was to raise awareness, familiarize the participants with the procedures and outcomes of the educational reform, and bring together Education Administrators from BRI countries in China to connect countries in Asia, Africa, and the Middle East to discuss and share China’s best practices, strategies, and reforms and alternative approaches used in the process of educational reform in Basic Education. The ECNU Shanghai government-funded scholarship was another highlight of this course. The 2023–2024 application phase of the Shanghai Government Scholarship for International Students is currently open. Scholarships are available for bachelor’s, master’s, and doctoral programs in Shanghai. The scholarship seeks to attract outstanding and smart students and scholars from various countries around the world to promote education, culture, trade, exchanges in education and politics, cooperation, and mutual understanding between other countries and China. International students from all over the world are eligible to apply. In addition to the above points, some other important points regarding the improvement of the level of teachers and students have also been discussed.
مامۆستایەک لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە خولێک بۆ کارگێڕانی پەروەردە لە وڵاتانی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا ، لەوڵاتی چین
لە ٣١ی ئاب تا ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ژیان فاضل ئەسعەد، مامۆستای بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە خولێکدا کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی ڕاهێنانی مامۆستایان لە زانکۆی ئاسایی ڕۆژهەڵاتی چین ڕێکخرابوو. سەنتەرەکە بە سەرکەوتوویی خولێکی بۆ کارگێڕانی پەروەردە لە (١٤) وڵاتی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا لە چین- شەنگەهای ئەنجامدا. ئامانجی خولەکە هۆشیارکردنەوە و ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە ڕێکار و ئەنجامەکانی چاکسازی پەروەردەیی و کۆکردنەوەی کارگێڕانی پەروەردە لە وڵاتانی پشتێن و ڕێگا لە چین بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گفتوگۆکردن و هاوبەشکردنی چین باشترین پراکتیزەکان، ستراتیژییەکان، و چاکسازییەکان و ڕێبازە بەدیلەکان کە شهنگههای كه لهلایهن حكومهتهوه پارهی بۆ دابینكرابووECNUلە پرۆسەی چاکسازی پەروەردەیی لە پەروەردەی بنەڕەتیدا بەکاردەهێنرێن. سکۆلەرشیپی
خاڵێکی دیکە بوو لەم خولەدا. ئێستا قۆناغی داواکاری 2023-2024ی سکۆلەرشیپی حکومەتی شەنگەهای بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کراوەتەوە. سکۆلەرشیپەکان کراوەن بۆ پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە شاری شەنگەهای. سکۆلەرشیپەکە هەوڵدەدات خوێندکار و زانایانی نایاب و زیرەک لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانەوە ڕابکێشێت بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە، ڕۆشنبیری، بازرگانی، ئاڵوگۆڕکردن لە بواری پەروەردە و سیاسەت، هاوکاری، و لێکتێگەیشتنی یەکتر لە نێوان وڵاتانی دیکە و چین. خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهانەوە مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە. جگە لەو خاڵانەی سەرەوە، کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تریش سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئاستی مامۆستایان و قوتابیان تاوتوێ کراوە.