مامۆستایانی بەشی زانستە بیرکارییەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەشداربوون لە سکوڵی نێودەوڵەتی
“Semi-Analytical Methods for Differential Equations” (AESIM-Irbid-2025)
کە لە زانکۆی یەرمووکی وڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو.د. سؤدد موسی رشید، د. گوڵنار وسیم صادق و م. ڕەهێڵ جەزا قادر بە پێشکەشکردنی بابەتی زانستی ماتماتیک بەشدارییان کرد لەم سکوڵە گرنگەدا.
ئەم سکوڵە زانستییە بە هاوبەشی نێوان چەندین دامەزراوەی زانستی بەناوبانگ بەڕێوەچوو، لەوانە:
– ناوەندی نێودەوڵەتی بیرکاری پەتی و پراکتیکی (SIMPA) – فەرەنسا
– زانکۆی نانت – فەرەنسا
– زانکۆی دیالە – عێراق
– زانکۆی یەرمووک – ئەردەن
بەشداریکردنی ئەم مامۆستایانە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون لەگەڵ توێژەران و مامۆستایانی بیرکاری لە وڵاتانی جیاوازەوە.
Read more...