University of Sulaimani (New Campus), Sulaymaniyah, Kurdistan Region of Iraq.
(+964) 0738610882

مامۆستایەکی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا

19 April, 2025
News
Photo 2025 04 19 20 55 18
19/04/2025

بەڕێز پ.ی.د.وفاء محمد حسين، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی هونەری لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بە سەرکەوتوویی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی “الرؤية الملكية للسلم المجتمعي” کرد و رێزلێنانی پێ بەخشرا.

لەسەر بانگهێشتی کۆنفرانسەکە، پ.ی.د.وفاء چەندین کاری هونەری رەسەنی پێشکەش کرد و لەلایەن شێخ سالم بن سولتان ئەلقاسمی، سەرپەرشتیاری کۆنفرانس، رێزلێنانی پێ بەخشرا.

شێخ سالم لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی د.وفاء لە سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە کرد و بەرهەمە هونەرییەکانی بەرز نرخاند.

کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی “الرؤية الملكية للسلم المجتمعي” لە رۆژانی ٥-٦ی نیسان لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، لە هوتێلی هیلتون بەڕێوەچوو.

هەروەها د.وفاء محمد حسين، کە ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی شێوەکارانی عێراقییە، لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگەیەکی هونەری لە عەممان کە تایبەت بوو بە سەکۆی کۆمەڵەی ژنانی شێوەکارانی عێراقی، رێزلێنانی دیکەی لەلایەن بەڕێز د. عمر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە ئەردەن، پێ بەخشرا.

هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

Share It

Related News 

Read more...

Latest News

Photo 2025 04 19 20 27 38
19/Apr/2025

بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بە بەشداری بەڕێز ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ، مامۆستایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران، سی و حەوتەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەرز ڕاگیرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەشداربووان لەبەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال کە لەلایەن خوێندکارانی بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێژەوە دروستکراوە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک بێدەنگییان پاراست وەک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی ئەو کارەساتە.دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە، مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژ بەشداریان لە هەڵمەتێکی پاک و خاوێنکردنەوەی ژینگەی کۆلێژدا کرد.

شایانی باسە، ئەنفال یەکێکە لە تاڵترین مەرگەساتەکانی گەلی کورد کە تێیدا هەزاران هاووڵاتی کورد قوربانی بوون.

On Monday, April 14, 2025, with the participation of the Dean and Assistant Dean of the College, faculty members, and a significant number of students, the 37th anniversary of the Anfal tragedy was commemorated at the College of Basic Education.

During the ceremony, participants observed a moment of silence in front of the Anfal monument, which was created by students from the Art Education Department of the College, as a mark of respect for the innocent souls of the victims of this tragedy.

After the commemoration ceremony, the faculty and students of the College participated in a campaign to clean up the College environment.

It is worth noting that Anfal is one of the most tragic catastrophes in Kurdish history, during which thousands of Kurdish citizens were victims.

Read More
Follow Us on Social Media
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram