لە ژێر دروشمی (ھەناسەیەکی پاک و ژینگەیەکی تەندروست)هەڵمەتێکی پاککردنەوەی گشتی لە کۆلێج ئەنجامدرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤-١-٢٠٢٥ خوێندکارانی کۆلێج هەڵمەتێکی بەرفروانی پاککردنەوەی سەرجەم بینا و هۆڵ و تاقیگە و باخچە و ڕێڕەوەکانی ناو کۆلێج ئەنجامدرا بەمەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانمان و نیشاندانی سیمایەکی جوانتری کۆلێجمانە.
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیجەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجەکەمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
A General Cleaning Campaign Was Conducted at the College
On the morning of Tuesday, 14-1-2025, college students carried out an extensive cleaning campaign of all buildings, halls, laboratories, gardens, and corridors within the college. This was done with the aim of creating a healthy environment for our teachers, staff, and students, as well as showcasing a more beautiful image of our college.