ڕۆژى شەممە ١١ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٥، زانکۆى سلێمانى – کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت – بەشى باخــچەى منــداڵان بە هەماهـەنـگى بۆردى پەروەردەیی لقى سلـێمانى ڕێکخـراوى ژیار، هەستان بە سازدانى دیدارێکى زانستی بە ناونیشانى: (ڕەوشی باخچەکانی منداڵان بەربەسـت و هەنگاوەکـانی بـەرەوپێشچوونـیان لە شاری سلـێمانیدا).
جێگەى باسە دیدارە لە سۆنگەى دڵسۆزیی و خەمخواردن بۆ ڕەوشى باخچەکانى منداڵان و باسکردن و گفتووگۆکردن لەسەر بەربەست و کۆسپ و لەمپەرەکانى بەرەوپێشچوونیان سازکرا بوو.
لە دیدارەکە بەڕێزان: پ.د.حسن فخرالدین خالد ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار و سەرۆک بەشى باخچەى منداڵان و هاوکات بەشێک لە مامۆستا و ئەکادیمی و پسپۆڕانى بوارەکە ئامادە بوون.
هەروەها دیدارەکە تایبەت بوو بە مامۆستایانى بەشى باخچەى منداڵانى کۆلێژى پەروەردەی بنەڕەت و بەڕێوبەرانى باخچە حکومى و ناحکومییەکان و بەشێک لە مامۆستایانى باخچەکان.
جێگەى باسە دیدارەکە لەم تەوەرانەى لاى خوارەوە پێکهاتبوو:
تەوەری یەکەم: پرۆگرامەکانی خوێندن و ئامڕازەکانی فێرکاری خواست و ئاڵەنگاری.
تەوەری دووەم: ئاڕاستە جیهانییەکان و ڕەنگدانەوەی لەسەر گەشەپێدانی باخچەی منداڵان.
تەوەری سێیەم: تایبەتمەندییەکانی مامۆستایانی باخچە و هەڵسەنگاندنی پێشوەختەی منداڵان و تۆماری زانیاری منداڵان لە باخچە.
تەوەری چوارەم: ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕەنگدانەوەی لەسەر بەها باڵاکان لە لای منداڵ.
تەوەری پێنجەم: ژینگەی باخچەی منداڵان: باڵەخانە، خواردن، باخچە و یاریگە، ژینگەی دەروونی.
لە کۆتاییدا وتەى کۆتایی دیدار پێشکەشکرا و بەشى باخچەى منداڵانى زانکۆى سلێمانى و بۆردى پەروەردەیی ژیار قەڵغانی ڕێزلێنانیان ئاڕاستەى یەکتر کرد.
At Saturday, January 11, 2025, the University of Sulaimani – College of Basic Education – Department of Kindergarten, in coordination with the Educational Board of Zhyar Organization’s Sulaimani Branch, organized a scientific symposium titled: (The State of Kindergartens: Obstacles and Steps for Development in Sulaymaniyah City).
It’s worth noting that the symposium was organized out of dedication and concern for the state of kindergartens and to discuss the obstacles and barriers to their development.
The symposium was attended by: Prof. Dr. Hassan Fakhraldin Khalid, Dean of the College and President of Zhyar Organization, Head of the Kindergarten Department, along with several faculty members, academics, and specialists in the field.
The symposium was specifically for teachers of the Kindergarten Department at the College of Basic Education, directors of public and private kindergartens, and some kindergarten teachers.
The symposium consisted of the following topics:
First Topic: Educational programs and teaching aids – demands and challenges.
Second Topic: Global trends and their reflection on kindergarten development.
Third Topic: Characteristics of kindergarten teachers, early assessment of children, and children’s information records in kindergarten.
Fourth Topic: The role of media and its reflection on supreme values in children.
Fifth Topic: Kindergarten environment: building, food, playground and garden, psychological environment.