University of Sulaimani (New Campus), Sulaymaniyah, Kurdistan Region of Iraq.
(+964) 0738610882

Iraq MOHE English Curriculum Reform Workshop

1 March, 2024
Workshops
Photo 2024 03 01 04 12 15
01/03/2024

Within the framework of the strategy and policy of the Ministry of Higher Education and Scientific Research to make changes and reforms in the educational program of the scientific departments on 28-29 February 2024، a workshop for english language development under the title of:
(Iraq MOHE English Curriculum Reform Workshop)
In Istanbul، Turkey was chaired by the British Council.

The aim of this workshop was to reform and change the English language study programs in both the College of Education and Basic Education، linking them to the labor market and raising the level of graduates of these departments.

سەرۆک بەش و چەند مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمـانی بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکدا کرد لە وڵاتی تورکیا تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

لەچوارچێوەی ستراتیژ و سیاسەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ڕیفۆرم لەپرۆگرامی خوێندنی بەشە زانستیەکان لەڕۆژانی (٢٨-٢٩ / ٢ / ٢٠٢٤) وۆرکشۆپێک بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لەژێر ناونیشانی
(Iraq MOHE English Curriculum Reform Workshop)
لەشاری ئیستانبول لەوڵاتی تورکیا بەسەرپەرشتی (British Council) ئەنجوومەنی بریتانی بەڕێوەچوو

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە بریتی بوو لە ڕیفۆرم و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشی زمانی ئینگلیزی لە هەردوو کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی و بەستنەوەی بە بازاری کار و بەرزکردنەوەی ئاستی دەرچوانی ئەم بەشانە
بۆ ئەوەی دەرچوانمان ئەو کارامایی و لێهاتویانە بەدەست بهێنن کە گۆڕانکاریەکانی سەردەم هێناویەتی بۆ ناو بازاری کاری هەرێمی کوردستان، لەم ڕێگەیەوەش بتوانین دەرفەتى هەلى کاری زیاتر بۆ دەرچووانمان بڕەخسێنین،‎ئەمەش لە بەر ئەوەی دەرچوانی ئەم بەشانە مامۆستای داهاتووی قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و دەتوانن کاریگەری گەورە لە سەر کۆمەڵگا و داهاتوی نەوەکانمان دروست بکەن، بۆیە پێویستە پڕۆگرامی خوێندنی ئەم بەشانە بەشێوەیەکی ورد و زانستی دابڕێژرێن و سەرجەم بنەماکانی پڕۆگرامێکی خوێندنی باشیان تێدا دەستەبەر بکرێت بەشێوەیەک کە ناوەڕۆکی پڕۆگرامی خوێندن و ڕێگاکانی وانەوتنەوە و هەڵسەنگاندن زامنی ئەوە بکەن دەرچوانی ئەم بەشانە دەتوانن ببن بە مامۆستایەک کە بە تەواوی ئامادە بن بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان پەروەردە بکەن

Share It

Related Workshop

W1

05 - Dec

وۆرکشۆپێک لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدرا

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣-١٢-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی بەڕێز راگری کۆلێج (پ.د.حسن فخرالدین خالد) وۆرکشۆپێک بەناونیشانی:

Empowering Quality Assurance,Continuous Academic Development Creating and Supporting Academic Profile

 

لە کۆلێج ئەنجامدرا ، وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەڕێزان (م. فوزی عبدالعزیز ، مامۆستا لە بەشی باخچەی منداڵان و سەرۆکی لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی کۆلێج) و (م.سەرکەوت جمال ، مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر و لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن و ئایتی کۆلێج) و (م.رێباز فاضل ، مامۆستا لەبەشی زانستە بیرکارییەکان و لێپرسراوی هۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلێج) ئەنجامدرا.

لەسەرەتای وۆرکشۆپەکەدا م.فەوزی باسی لەڕێنماییەکانی زانستخوازی بەردەوام و شێوازی ئەنجامدانی سیمینارەکان کرد و باسی لەچۆنیەتی داواکردن بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکان کرد.

پاشان م.سەرکەوت باسی لە دروستکردنی پرۆفایلی ئەکادیمی مامۆستا و بەڕێوەبردنی پرۆفایلی مامۆستا و گۆگل سکۆلەر کرد ،ڕۆڵ و گرنگیان لە سیستەمی ڕانکیندا.

لەکۆتاییدا م.ڕێباز باسی لە بەشەکانی دڵنیایی جۆری کرد و شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی مامۆستا و رێنماییە نوێکانی دڵنیایی جۆری بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

Find Out More
Follow Us on Social Media
calendar-fullchevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram