رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣-١٢-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی بەڕێز راگری کۆلێج (پ.د.حسن فخرالدین خالد) وۆرکشۆپێک بەناونیشانی:
Empowering Quality Assurance,Continuous Academic Development Creating and Supporting Academic Profile
لە کۆلێج ئەنجامدرا ، وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەڕێزان (م. فوزی عبدالعزیز ، مامۆستا لە بەشی باخچەی منداڵان و سەرۆکی لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی کۆلێج) و (م.سەرکەوت جمال ، مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر و لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن و ئایتی کۆلێج) و (م.رێباز فاضل ، مامۆستا لەبەشی زانستە بیرکارییەکان و لێپرسراوی هۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلێج) ئەنجامدرا.
لەسەرەتای وۆرکشۆپەکەدا م.فەوزی باسی لەڕێنماییەکانی زانستخوازی بەردەوام و شێوازی ئەنجامدانی سیمینارەکان کرد و باسی لەچۆنیەتی داواکردن بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکان کرد.
پاشان م.سەرکەوت باسی لە دروستکردنی پرۆفایلی ئەکادیمی مامۆستا و بەڕێوەبردنی پرۆفایلی مامۆستا و گۆگل سکۆلەر کرد ،ڕۆڵ و گرنگیان لە سیستەمی ڕانکیندا.
لەکۆتاییدا م.ڕێباز باسی لە بەشەکانی دڵنیایی جۆری کرد و شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی مامۆستا و رێنماییە نوێکانی دڵنیایی جۆری بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.